مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین گوێزڵینگه‌یی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كۆچی دوایی كرد
مه‌دالیای بارزانی پێبه‌خشراوه
K24 - هه‌ولێر:
پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر، مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین گوێزڵینگه‌یی كۆچی دوایی كرد.
مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین گوێزلینگەیی، یەكێك بوو لەو پێشمەرگانەی لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولەوە بۆ بەرگریكردن لە كوردستان، وەك ھەزاران رۆڵەی دیكەی كورد چەكی كوردایەتی كردووەتە شان و تێكۆشاوە.
لە سەرەتای تەمەنی گەنجیەتییەوە، تێكەڵی ژیانی سیاسی و كوردایەتی بووە و پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە.
مەلا حه‌مەدەمین گوێزلینگەیی یەكێك بووە لەو پێشمەرگانەی بێدابڕان بەشداریی لە شۆڕشی ئەیلوول كردووە، دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوولیش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و دواتر لەگەڵ مەفرەزە سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی گوڵان گەڕاوەتەوە چیاكانی كوردستان و لە داستانی خواكوڕك و راپەڕینی ساڵی 1991 رۆڵی بەرچاوی ھەبووە و بەشداریی لە رزگاركردنی شاروشارۆچكەكان كردووە.
لە بەرامبەر خەبات و تێكۆشانی دوورودرێژیشی، سەرۆك مەسعود بارزانی، مەدالیای بارزانی نەمری بە مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین گوێزلینگەیی بەخشیووە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)