جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: مانگی داهاتوو دەنگ لەسەر هەمواری بودجە دەدرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای بودجە کراوە و مانگی داهاتووش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.
دووشەممە، 30-12-2024، شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "هەمواری یاسای بودجەی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، بۆ خوێندنەوەی دووەم، وەزیرانی نەوت و دارایی فیدراڵ لە دانیشتنی پەرلەمان ئامادە دەبن."
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەش کرد "سەرەتای مانگی داهاتوو، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت."