سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەدات

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەنگۆی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکان ڕەت دەکاتەوە.

دووشەممە، 30-12-2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەنگۆی ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندنی لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، ڕەت کردەوە. 

نووسینگەی مەشهەدانی ئاماژەی بەوەش کردووە "سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکەن "بێ بنەمان" و داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات، زانیاریی ورد و ڕاست بڵاو بکەنەوە."