وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتی سووریا بانگهێشتی سعوودیە دەکرێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتی سووریا داوه‌تنامه‌یه‌كی له لایه‌ن هاوتا سعوودییه‌كه‌ی پێ ده‌گات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات.
دووشه‌ممه، 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سووریا "سانا"، بڵاوی كرده‌وه، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتی سووریا داوه‌تنامه‌یه‌كی له لایه‌ن فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه پێ گه‌یشتووه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شه‌یبانی داوه‌تنامه‌كه‌ی قبووڵ كردووه و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه به نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی سعوودیه بكات.
ئاژانسی سانا له‌سه‌ر زاری شه‌یبانی گواستوویه‌تییه‌وه، ئامانجیانه له بواری ستراتیجی و بواره‌كانی دیكه په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ سعوودیه پێش بخه‌ن.
