بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆکی کۆریای باشوور دەرچوو

بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا سەرۆکی کۆریای باشوور فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، بەفەرمی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ یون سوک یول، سەرۆکی وڵات دەرکراوە، هەرچەندە ناوبراو لەلایەن پەرلەمانەوە دەسەڵاتەکانی سڕ کراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور، فەرمانی دەستگیریی بۆ سەرۆکی کۆریای باشوور دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لە سەرەتای کانوونی دووەمی 2024دا، هەروەها دادگا دووجار داوای ئامادەبوونی لێ کردووە، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە بچێتە بەردەم دادگە، هەربۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

 لە 14ی کانوونی دووەمدا پەرلەمانی کۆریای باشوور بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری سڕکردنی دەسەڵاتەکانی یون سوک یول، سەرۆکی وڵاتی دا.