یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر: ئەمساڵ 80 کۆڕمان هەبووە

سێشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2024، یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کۆڕ و سیمینارانەی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە ماوەی ساڵی 2024 کردوویەتی، بریتییە لە 80 کۆڕ.
دەشڵێت: "مانگی ڕەمەزانی لێ دەرکەیت کە کۆڕ ڕادەگرین، هەر مانگەی زیاتر لە 7 کۆڕمان گرتووە."
یەکێتیی نووسرانی کورد ئاماژە بەوەش دەکات "لقەکەیان بەپێی بەڵگە و کارەکان، چالاکترین و پڕ بەرهەمترین لق بووە، جگە لە ساڵانی پێشوو، تەنیا لە ساڵی ڕابردوو، بە ژمارە 76 کۆڕ و سیمینارمان کردووە کە مانگی دەکاتە 7 ئێوارە کۆڕ."
54 ساڵە یەکێتیی نووسەرانی کورد، دامەزراوە کە ڕێکخراوێکی ڕووناکبیریی نیشتمانی و نەتەوەییە.