نیویۆرک.. 600 کەس ئاهەنگی ساڵی نوێ بەڕێوە دەبەن
مەیدانی تایمز لە نیویۆرک ئامادەکاریی بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ دەکات و پێشبینی دەکرێت ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهان بەشداریی تێدا بکەن.
سێشەممە، 31ی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاند، مەیدانی تایمز، ئامادەکاری بۆ 120هەمین ساڵیادی "درۆپینگ بۆڵ" دەکات کە نەریتێکی تایبەتە بە خەڵکی نیویۆرک و لە ئاهەنگی سەری ساڵدا پەیڕەوی دەکەن.
درۆپینگ بۆڵ، تۆپێکی کریستاڵییە و بە ستوونێکەوە لە ناوەڕاستی شەقام بەستراوەتەوە؛ لە کاتی نزیکبوونە لە ساڵی نوێ دەیهێننە خوارەوە. پۆلیسی نیویۆرک ڕاشیگەیاند: "بۆ ئەم ساڵ نزیکەی 600 کەس ئاهەنگەکە بەڕێوە دەبەن."
لەبارەی هاتنی گەشتیارانیش، پۆلیسی نیورۆک ئاماژەشی بەوە دا: "بۆ بەشداریی لە ئاهەنگی درۆپینگ بۆڵ، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ئەمەریکا و جیهان بێنە مەیدانی تایمز."
هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کرد، هێزەکانی پۆلیس ئامادەکارییان بۆ هەر کردەوەیەکی تیرۆریستیی نەخوازراو کردووە.