زیلینسکی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕی ڕووسیا بهێنین

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دوێنێ سێشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ساڵی 2025دا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی "ڕووسیا ڕابگرێت و کۆتایی بەو شەڕە بهێنێت" کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە.
زیلینسکی لە وتارێکی سەری ساڵدا بۆ گەلەکەی گوتی: "هیوادارم ساڵی 2025 ساڵی ئێمە بێت، ساڵی ئۆکرانیا، ئێمە دەزانین کە ئاشتی وەک دیاریمان پێنادرێت، بەڵام هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی ڕوسیا ڕابگرین و کۆتایی بە شەڕ پێ بهێنین، ئەمەیە کە هەریەکەمان هیوای بۆ دەخوازین."
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕاشیگەیاند، گومانیان لەوەنییە کە دۆناڵد تڕەمپ دەیەوێت قەیرانی ئۆکرانیا کۆتایبهێنێت، بەڵام ئەم شەڕە بەبێ وەستاندنی ڤلادیمیر پوتن کۆتایی نایەت، لەگەل ئەمەریکا دەتوانین پێکەوە ڕووسیا ملکەچی ئاگربەست بکەن.
ڕاشیگەیاند، گەر ئۆکرانیا لەم شەڕەدا شکستبهێنێت ئەوە مووشەک و چەکەکانی ڕووسیا لەتەواوی ئەورووپا بڵاو دەبنەوە.