ڕووسیا دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕەت دەکاتەوە
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتن لە ڕاگەیەندراوێکدا تۆمەتبارکردنی ئەو وڵاتە بەدەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕەت کردەوە.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە "مۆسکۆ دەستوەردانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا نەکردووە و دەستوەردانیش لە کاروباری سیاسی هیچ دەوڵەتێکی دیکە ناکات، سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاش بەسەر هەندێک لایەندا بەم تۆمەتەدا بێبنەمان."
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە، 31-12-2024، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بەتۆمەتی فێڵکردن لە دەنگدەری ئەمەریکا، سزای بەسەر چەند کیان و کەسایەتییەکی ڕووسی و ئێرانیدا سەپاند.
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێنا و هەڵبژاردنەکەی بردەوە. بڕیاری 20ـی ئەم مانگە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەست بە کار ببێت.