وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا: کار دەکەین بۆ ئەوەی ئاگربەست لە باشووری لوبنان بەردەوام بێت

سیباستیان لێکۆرنو، وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان، جەختی کردەوە لە "پێویستی وەستاندنی ئاگربەست لە 27ـی تشرینی دووەمەوە کاری پێ دەکرێت ".
لۆکۆرنو، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بنکەیەکی یونیفیل لە شارۆچکەی دێر کیفا لە باشووری لوبنان گوتی: "میکانیزمی فەرەنسی-ئەمەریکی بە کردەوە 300 پێشێلکاریی لە لوبنان ژماردووە."
ئاماژەی بەوەش دا، "ئێمە لەنیوەی چوارچێوەی ئەم ئاگربەستەین، ئەنجامی یەکەم تۆمار کراوە بەتایبەتی کۆنتڕۆڵکردنی ململانێکان و دەستەبەرکردنی ئاسایش"، لەگەڵ تەواو بوونی وادەی دیاری کراوی ڕێککەوتنامەکە، دەبێت هێزە چەکدارەکانی لوبنان لەو شوێنەدا جێگیر بکرێن کە حزبوڵلا و هێزەکانی ئیسرائیل لێیە.
ڕوونیشی کردەوە، سەردانەکەی "خاڵی دەست پێکێکە ڕێگە بە پلاندانان دەدات بۆ ئەو 26 ڕۆژەی کە بە ماوە ئاگربەستی دەزانین بە ناچاری و پێویستی بە ئیرادەی هەردوولا هەیە." ئاماژەی بەوەش کرد "لەبەر ئەم هۆکارە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لە ئاگربەستەکە و ئەوەی لە تواناماندا هەیە دەیکەین."