لە کۆتا ڕۆژی 2024 نزیکەی پێنج هەزار کەس لە فڕۆکەخانەی هەولێر هاتوون و ڕۆشتوون

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، لە کۆتا ڕۆژی ساڵی 2024دا چوار هەزار و  826 هاووڵاتیی لە ڕێگەی  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە هاتوون و ڕۆشتوون.

چوارشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە کۆتا ڕۆژی ساڵی 2024دا هەزار و 535 هاووڵاتیی عێراقی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە هاتوونە کوردستان،  هەزار و 14 هاووڵاتیش لەو ڕێگەیەوە ڕۆشتوون.

گوتیشی: "هەر لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە 957 هاووڵاتیی بیانی هاتوون و هەزار و 456 هاووڵاتیی بیانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە ڕۆشتوون."

ئەحمەد وشیار دەشڵێت: "ئەو هاووڵاتییانەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرە هاتوون دووهەزار و 492 هاووڵاتی بوون و ڕۆشتنیش دوو هەزار و 370 هاووڵاتی بووە، كۆی گشتیی هاتن و ڕۆيشتن، چوار هەزار و 826 هاووڵاتیی بووە."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment