پلەی گەرما لە شارێکی ڕووسیا بۆ 51 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت

ناوەندی چاودێرییەکانی کەشوهەوای هەرێمیی لە ڕووسیا، هۆشداری لە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵەی سەخت دەدات و ڕایگەیاندووە، شەپۆلەکە هەرێمی یاکۆتسک دەگرێتەوە و پلەی گەرما بۆ 51 پلەی ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێنێت.

ناوەندەکە، لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام هۆشداری داوەتە دانیشتووانی هەرێمی یاکوتسک کە بەهۆی شەپۆلێکی بەفر و زریانەوە، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بۆ 51 پلەی ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.

هەر لە هۆشدارییەکەدا هاتووە "شەپۆلەکە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 1 تاوەکوو 4ـی کانوونی دووەمی  2025 بەردەوام دەبێت، بەهۆی ئەو سەرما و سۆڵەی یاکۆتسک و دەوروبەری دەگرێتەوە، پێشبینی ڕوودان و گۆڕانێکی مەترسیداری ژینگەیی دەکرێت، چونکە سەرمای وەها پێشینەی نەبووە، بە تایبەت پێشبینی دەکرێت سبەینێ شەو  پلەکانی گەرما لەو هەرێمەی ڕووسیا بگاتە 51 پلەی ژێر سفر."

هەرێمی یاکۆتسک دەکەوێتە دەستی چەپی ڕووباری لینا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیای فیدراڵ،  ڕووبەرەکەی 122 کیلۆمەتری چوار گۆشەیە و کۆی دانیشتووانەکەی 286 هەزار و 500 کەسە

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment