ئێف بی ئای: هێرشەکەی نیو ئۆڕلیانز تیرۆریستی بوو
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا (ئێف بی ئای) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشەکەی نیو ئۆڕلیانز کردەیەکی تیرۆریستی بووە و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە 15 کەس.
ئەڵتیا دونکان، بەرپرس لە نووسینگەی باڵای ئێف بی ئای لە شاری نو ئۆڕلیانز دوای لێکۆڵینەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "هێرشکەرەکە ناوی شەمسەدین جەبار، تەمەن 42 ساڵە و لە پشتەوەی پیکابەکەیدا کە جۆری فۆرد بووە، ئاڵای داعش هەڵداوە و دوو نارجۆکیش لە نێو پێکابەکە دۆزراوەتەوە."
بەرپرسەکەی ئێف بی ئای گوتیشی: "هێرشکەرەکە بە تەنیا ئەو هێرشەی کردووە و بەڵام گومان دەکرێت دەست و پێوەندی دیکە هاوکاری بووبن بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشەکە، هەروەها دوای هێرشەکەش لە ڕووبەڕووبوونەی هێزەکانی پۆلیس کوژراوە کە دانیشتووی ویلایەتی تێکساسە و سەربازی پێشووی سوپای ئەمەریکاش بووە."
هەروەها دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، هێرشەکە بە کردەیەکی تیرۆرستی ناوبرد و هۆکارەکەشی بۆ کۆچبەرە نایاساییەکان گەڕاندەوە. ئاماژەشی داوە، ئەو تاوانبارانەی بە ڕێگەی نایاسایی هاتوونەتە ئەمەریکا، بوونەتە هۆی زیادبوونی تاوان لە ئەمەریکا.
شەوی ڕابردوو لە کاتی ئاهەنگی پێشوازیی لە سەری ساڵی نوێی 2025 لە شاری نیو ئۆڕلیانز لە ویلایەتی لویزیانا، ئەو هێرشکەرە بە پیکابێکی جۆری فۆرد خۆی بە نێو ئاپۆرای ئاهەنگێڕاندا کێشا و ژمارەیەک خەڵکی شێلا.