مەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی ئەمەریکا دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی نیو ئۆرلیانز دەکات
سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیەی نیو ئۆرلیانز دەکەم.
دەشڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان و گەلی ئەمەریکا دەردەبڕێت.
مەسرور بارزانی نووسیویەتی: گەلی ئێمە قوربانیی زۆر داوە لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها تیرۆر تاوەکوو ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان.
I condemn the terror attack in New Orleans.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 1, 2025
The KRG stands in solidarity with the victims and their families, and the American people in this difficult time.
Our people have made enormous sacrifices in the war on terror. It remains a threat to the wider region and beyond -mb.
ئەڵتیا دونکان، بەرپرس لە نووسینگەی باڵای ئێف بی ئای ڕایگەیاند، ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو لە کاتی ئاهەنگەکانی پێشوازیی لە سەری ساڵی نوێی 2025، لە شاری نیو ئۆڕلیانز لە ویلایەتی لویزیانا، بە ئوتۆمبێلێکی جۆری پێکاب فۆرد، خەڵکی ئاهەنگێڕانی شێلا، ناوی شەمسەدین جەبارە و تەمەنی 42 ساڵە، پێشتر سەربازی سوپای ئەمەریکا بووە، لە کاتی هێرشەکە لە پشتەوەی پیکابەکەیدا ئاڵای داعش هەڵداوە.