لە 11 مانگدا ئەمەریکا 50 ھەزار تۆن چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل ناردووە

لە ماوەی 11 مانگدا ئەمەریکا بە بەھای 22 ملیار دۆلار ھاوکاریی سەربازیی پێشکەشی ئیسرائیل کردووە.

پەیمانگای نێودەوڵەتیی ستۆکھۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی (SIPRI) ڕایگەیاند "لە دەستپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023 تاوەکوو ئابی 2024، ئەمەریکا بە بەھای 22 ملیار دۆلار ھاوکاریی سەربازیی پێشکەشی ئیسرائیل کردووە."

پەیمانگاکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەش داوە، لەو ماوەیەدا، ئەمەریکا 50 ھەزار تۆن چەک و تەقەمەنی وەک ھاوکاریی سەربازیی بۆ ئیسرائیل ناردووە.

باسی لەوەش کردووە، لە ساڵی 2019 بۆ ساڵی 2023 لە سەدا 69ی ھاوردەکردنی چەک لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ئەمەریکاوە بووە و بەم دواییانە ڕێژەکە بۆ سەدا 78 بەرز بووەتەوە.