ئەنبار.. لە زەماوەندێکدا 30 کەس ژەهراوی بوون

ژمارەیەک ئەو هاووڵاتییانەی لە زەماوەندەکەدا ژەهراوی بوون
ژمارەیەک ئەو هاووڵاتییانەی لە زەماوەندەکەدا ژەهراوی بوون

لە زەماوەندێکی سنووری پارێزگای ئەنبار، 30 کەس ژەهراوی بوون.

ئەحمەد ناجی، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، زەماوەندێکی قەزای گەرمەی سەر بەپارێزگای ئەنبار، 30 کەس ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. 

پەیامنێری کوردستان24 باسی لەوەش کرد "لەو کەسانەی ژەهراوی بوون 12ـیان ئافرەت و هەشتی دیکەشیان پیاون و ئەوانی دیکەش منداڵن. ئەوانە دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فەلوجە کراون."

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گەرمە، حازم حامد، گوتی: "ئەوانە لە ئەنجامی خواردنی پیس و باش ئامادەنەکراوی ئاهەنگەکە، ژەهراوی بوونە و زۆربەیان تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون."