لە شارۆچکەیەکی مۆنتینێگرۆ پیاوێک 12 کەسی کوشت
بە گوێرەی هەواڵیکی پێگەی سی ئێن ئێن، پۆلیسی مۆنتینێگرۆ، پێنجشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2025، ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی سێنتینیا، پیاوێک 12 کەسی کوشتووە.
ئەندریانا ناستیک، داواکاری گشتیی پۆلیسی مۆنتینیگرۆ، بە ميدیاکانی ڕاگەیاندووە "ئەلکساندەر ئاکۆ مارتینۆڤیچ، تەمەن 45 ساڵ، دوای ئەوەی لە چێشتخانەیەکی شارۆچکەکەدا لەگەڵ چەند کەسێکدا دەمەقاڵەی بووە، ئەمڕۆ بەیانیی زوو تەقەی لە چوار کەس کردووە و کوشتوونی، دواتر هەشت کەسی تری بە گولـلــە کوشتووە، کە دوانیان منداڵن."
وەزیری ناوخۆی مۆنتنیگرۆش بە ڕادیۆی فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە "بکوژەکە، کاتێک لە لایەن پۆلیسەوە لە ماڵەکەی خۆیدا گەمارۆ دراوە، گولـــلەی بە خۆیەوە ناوە و پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، مردووە."
پۆلیس هەروا ڕایگەیاندووە مارتینۆڤیچ کەسێکی هەمیشە مەست بووە و زانراوە کە چەکی بێمۆڵەتی پێ بووە.
ئەلکساندەر ڕادۆڤیچ، بەڕێوەبەری ناوەندیی پزیشکی لە بۆدگۆریتشا ڕایگەیاند "لە ئەنجامی شەڕ و ئاژاوە لە جەژنی سەری ساڵی نوێدا، چوار کەسی تر بریندار بوونە، باری تەندروستی یەکێکیان خراپە.
مۆنتینێگرۆ، وڵاتێکی بچووکی ناوچەی بەڵقانە و دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای سێربیا و پایتەختەکەی بۆدگۆریتشایە.