ئیزرائیلەکەی سێدنایا دەستگیر کرا

ئاژانسی هەواڵی "سکای نیوز" بڵاوی کردەوە، ئەوس سالوم کە ناسراوە بە "ئیزرائیلی سێدنایا"، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا وێنە و ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە دەستگیرکراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا وێنە و ڤیدیۆی سالومیان بڵاو کردووەتەوە، کە دەستگیر کراوە. هەروەها مازن حەمادە، کە زیندانییەکی پێشووتری سێدنایا بووە بە ئەشکەنجە گیانی سپاردووە، چەندان جار ناوی سالومی هێناوە، کە ئەشکەنجەی داوە، ئەشکەنجەی زیندانییەکانی دیکەی سێدنایای تا مردن داوە.
ڕۆژی پێنجشەممە2ـی کانوونی دووەمی 2025 بووە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە کاتی گەڕان بەدوای دار و دەستەکانی ئەسەد، لە چەند ناوچەیەکی حمس توانیان سالو دەستگیر بکەن.