ئێران.. ساڵ ڕابردوو زیاتر لە 20 هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان سپاردووە
لە ئێران ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی هاتوچۆ لە پاش 10 ساڵ جارێکی دیکە گەیشتە زیاتر لە بیست هەزار کەس لە ساڵێکدا.
عەبباس مەسجدی، سەرۆکی پزیشکی دادی ئێران بە ئاژانسی ئیسنای ڕاگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە بیست هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان سپاردووە.
سەرۆکی پزیشکی دادی ئێران باسی لەوەش کردووە، لە کۆی گشتیی ژمارەی قوربانییان، 1200 کەسیان تەنیا لە ماوەی پشووی نەورۆزدا لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان سپاردووە.
مەسجدی ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئەوە یەکەمجارە ژمارەی گیانسپاردن بە ڕووداوی هاتوچۆ زیاتر لە بیست هەزار کەس بووە.
سەرۆکی پزیشکی دادی ئێران هۆی زۆربوونی قوربانییانیشی بۆ ئوتۆمبێل و خراپی کوالێتیی شەقامەکان گەڕاندووەتەوە.