لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 95 ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3ی کانوونی دووەمی 2025، لە کازاخستان بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا و بەسەتەڵەکی ڕێگەکان، لە یەکێک لە ڕێگە خێراکانی ئەو وڵاتە 95 ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبانەکانی کازاخستان، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان ئاستانە – پترۆپاڤل ڕوویداوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی مردن و بریندار تۆمار نەکراوە.

هەروەها ئاماژەیداوە، جیا لەوەی دۆخی کەشوهەوا دژوار بووە، بەڵام شۆفێرەکانیش پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ نەبوون و بەهۆی خێراییەوە و نەیانتوانیوە مەودای دووری نێوانیان ڕەچاو بکەن، ئەمەش بووەتە هۆی ڕوودان و پێکدادانی زنجیرەیی.

 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment