وەزارەتی دارایی بڕیاری لەبارەی هەژماری بانکی دا

بە فەرمی بڕیارەکە درا

K24- هەولێر:

لە درێژەی پرۆسەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان واژۆی کرد لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کە تایبەتە بە کردنەوەی هه‌ژماری بانکی بۆ موچەخۆران و سودمەندان لە بودجەی گشتی کەتاکو ئێستا ئەژماری بانکیان نیە.

بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، فەرماندراوە بە کردنەوەی هه‌ژماری بانکی و هەروەها داوا لە لایەنی پەیوەندیدار کراوە دەست بە کاری پێویست بکەن.