زریان و بەستەڵەک هەڕەشە لە 62 ملیۆن ئەمەریکایی دەکات
زریانێکی بەهێز یەک لەسەر سێی ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەگرێتەوە و هەڕەشە لە نزیکەی 62 ملیۆن کەس دەکات.
ماری گیلبەرت، زانای کەشناسیی لە تۆڕی سی ئێن ئێن، ڕایگەیاند "زریانێکی زستانەی بەهێز لە بەفر و بەستەڵەک، لە ڕۆژی شەممە 4 ی کانوونی دووەمی 2025، ڕووبەرێكی فراوانی بە ئەندازەی 2400 کیلۆمەتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای گرتووەتەوە."
گیلبەرت لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئەم زریانە لەوانەیە گەورەترین زریانی ئەم وەرزە بێت و تێیدا خێرایی با بگاتە نزیکەی 40 میل لە کاتژمێرێکدا؛ بە گوێرەی پێشبینییەکان، تا ڕۆژی دووشەممە 6ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت."
هەواڵەکان وا دەگەیەنن زریانەکە، لە ڕادەبەدەر بەهێز و توندە، کاریگەریی زۆر نەرێنیی بەسەر دانیشتوانی ئەو ویلایەتانەوە دەبێت؛ چونکە، ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات کەمتر زریانی زستانەی سەخت دەیانگرێتەوە. هەر بە گوێرەی پێشبینییەکان، ڕەنگە ئەو زریانە ببێتە هۆی پچڕانی تەزووی کارەبا لە زۆریک لەو ویلایەتانەدا.