سوودانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تاران
یەکشەممە، 05-01-2025، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕایگەیاند "سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، 08-01-2025، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تاران.
نووسینگەی سوودانی ئاماژەی بەوەش کردووە "لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن."
وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لێ کراوە، سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران، بەرەنجامی سەردانەکەی مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردووی مەسعود پزیشکییان، سەرۆک کۆماری ئێرانە بۆ بەغدا.
ئەمە دەبێتە سێیەمین سەردانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت بۆ تاران، یەکەم سەردانی لە 29 تشرینی دووەمی 2022 بوو، سەدانی دووەمیشی لە 6ی تشرینی دووەمی 2023 بووە.