پێشمەرگە سنووری چیای قەرەچوخی کێوماڵ کرد

لیوای 18ی پیادە لە وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕاوەدونانی چەکدانی داعش لە سنووری چیای قەرەچوخ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵی ئەنجام دا.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2025، لیوای 18ی پیادە لە سنووری چیای قەرەچوخ و دەشتاییەکانی کەندێناوە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە سنووری چالاکی لیواکە ئەنجام دا.

هەروەها ئاماژەیداوە، کێوماڵەکە بە مەبەستی دڵنیا بوونەوە بووە لە نەهێشتنی مۆڵگە و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکە، کە گومان دەکرا چەکدارانی داعش جموجۆڵیان هەبێت لەو ناوچانە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی ناوچەی دیاری کراو کێوماڵ کرا و گەڕان و پشکنینی ئەو شوێنانە کراوە کە جێگەی گومان بوون.