ئەنبار.. 5 منداڵ ژەهراوی بوون

پێنج حاڵەتی ژەهراویبوونی منداڵانی تەمەن دوو بۆ چوار ساڵ, لەشارۆچکەی گەرمە لە پارێزگای ئەنبار تۆمار کرا، ئەمەش دڵە ڕاوکێی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە،

سەرچاوەیەکی پزیشکیی لە نەخۆشخانەی شارۆچکەکەکە بە ئاژانسێکی هەواڵی ڕاگەیاندووە، ئەو حاڵەتانەی لەو منداڵانە دەرکەوتوون بریتین لە ڕشانەوە، سکچوون، و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، هەروەها دوو حاڵەتیش بەهۆی خراپیی باری تەندروستییان لە بەشی چاودێری چڕ خەوێنران، حاڵەتەکانی دیکەش دوای وەرگرتنی چارەی گونجاو، جێگیرن.

لای خۆیانەوە، دایک و باوکی منداڵەکان زانیارییان بە پزیشکەکان داوە، بەهۆی خواردنی ژەمە خۆراکێکی ماڵەوە کە پێکهاتەکەی لە بازاڕێکی نێوخۆی کڕدراوە، بارودۆخی منداڵەکان تێک چووە.

بەرپرسانی تەندروستیی داوایان لە هاووڵاتییان کردووە لە کاتی کڕینی خۆراکدا وریا بن و لە سەرچاوەکەی دڵنیابن.

ئەم ڕووداوە، دوای زنجیرەیەک ڕووداوی هاوشێوەی ژەهراویبوون دێت کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لەو شارۆچکەیە ڕوویان داوە، ئەمەش پرسیار لەبارەی ستانداردەکانی سەلامەتیی خۆراک و کۆنترۆڵکردنی تەندروستیی بەسەر بەرهەمە خۆراکییەکانەوە دروست کردووە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment