نێیمار لە دادگا داوایەکەی لە دژی بارسێلۆنا دۆڕاند

پێویستە نێیمار 6,7 ملیۆن یۆرۆ بداتە بارسێلۆنا

نێیمار لە دادگا داوایەکەی لە دژی بارسێلۆنا دۆڕاند و پێویستە نزیکەی حەوت ملیۆن یۆرۆ بداتە بارسێلۆنا.

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، ئاسوودەینە بەوەی دواجار دادگا بڕیاری لەبارەی داوایەکەی ئێمە و نێیمار داسێلڤای دا، کە نێیمار داوای دەکرد پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەلایەن بارسێلۆناوە پێبدرێت و داوای دەکرد 43,6 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی لەلای یانەی بارسێلۆنا ماوە و داوای دەکرد ئەو پارەی پێبدەنەوە، بەڵام یانەی بارسێلۆنا ئەمڕۆ رایگەیاندووە دادگا بڕیاریدا هیچ مافێکی نێیمار لەلای یانەی بارسێلۆنا نەماوە، بەڵکو دەبێت هێرشبەرە بەرازێلییەکە ٦،٧ ملیۆن یۆرۆ بۆ بارسێلۆنا بگەڕێنێتەوە.
نێیمار دەتوانێت تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدات و داوای تێهەڵچوونەوە بە بڕیارەکە بکات، کە نێیمار هاوینی 2017 بە گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێ بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە چووە پاریس سانجێرمان کە ئەو بڕە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بوو.