ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچەی فەرمانبەران کۆ دەبێتەوە
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، 08-01-2025، ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە.
وەکوو ئەوەی گوتەبێژی حکوومەت باسی کردووە "تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو."
هەورامانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەدا "بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" تاوتوێ دەکرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوار شەممە کۆدەبێتەوە.
— Peshawa Hawramani (@PHawraman) January 7, 2025
تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت،کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی ۲٠۲٤ دەخرێتە ڕوو،هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ…