رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا له سلێمانی تادێت زیاتر ده‌بێت
لیژنه‌ی به‌خاسپاردنی مردووانی كۆرۆنا: له 24 كاتژمێردا ته‌رمی 13 كه‌سمان به‌خاك سپاردووه
K24- سلێمانی:
رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی زیادیكردووه و خه‌ریكه ستاندارده جیهانییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به خاك سپاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كۆرۆنا ده‌مرن، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، رێژه‌ی مردن به هۆی كۆرۆنا له سلێمانی زۆر زیادیكردووه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ته‌رمی 13 كه‌سیان به خاك سپاردووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئازاد هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ بۆ كوردستان 24 ئاشكرای ده‌كات، ته‌واوی ئه‌و تووشبووانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان خه‌وێندراون، باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، تا ئێستا 76 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B