ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی چین بۆ 225 کەس بەرزبوویەوە

بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکەی باشووری ڕۆژئاوای چین ژمارەی قوربانیان بۆ 225 کەس بەرزبوویەوە.

ناوەندی تۆڕەکانی بوومەلەرزەی چین، بڵاویکردووەتەوە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2025، بوومەلەرزەیەکی بەهێزی 6.8 پلەی ڕێختەر، لە باشووری ڕۆژئاوای چین، ناوچەی تیبتی لە زنجیرە چیاکانی هیمالایا و هەرێمی دێنگری هەژاندووە و بەهۆیەوە 95 کەس مردوون و 130 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها ناوەندی تۆڕی بوومەلەرزەزانی چین ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 09:05 خولەکی بەیانی بە کاتی بێجینگ ڕوویداوە و چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ناخی زەوییەوە بووە لە نێوان هێڵی پانی 28.5 پلە باکوور و هێڵی درێژی 87.45 پلە ڕۆژهەڵات تۆمارکراوە، بوومەلەرزەکە لە نیپاڵ و بووتان و هیندستان هەست پێکراوە.