سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ لەگەڵ هاکان فیدان جەختمان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختیان لە پتەوکردنی  پەیوەندییەکانی نێوانیان و پرسی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە کردووەتەوە.

سێشەممە 7ـی  کانوونی دووەمی 2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی  کۆمەڵایەتی(ئێکس)، تویتەری پێشوو، پەیامێکی لەسەر سەردانەکەی بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە، سەرۆک وەزیران نووسیوویەتی: ئەمڕۆ لە ئەنقەرە، لەگەڵ بەڕێز هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوومەوە و بیروڕامان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد، هەروەها جەختمان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کەرتی وزەدا کرد.