پێشوازیی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە مەسرور بارزانی بەها و بایەخێکی تایبەتی هەیە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێشوازیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێشوازیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان

شرۆڤەکاران ئاماژە بەوە دەکەن، پێشوازیی کردن لە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا وەک میوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە مانای ئەوە دێت کە تۆ لە ماڵەکەی خۆتی و بەیەکەوە لەژێر یەک بنمیچدا کێشەکانی کورد لە باکوور و ڕۆژئاوا چارەدەکەین.

سێشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2025، چەتینەر چەتین، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی سیاسەتی ئەمنی ڕۆژنامەی هەبەرتورک، لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان بۆ ئەنقەرە گوتی: پێشوازیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە کۆشکی کۆماری، هەروەها پێشوازیی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەر لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە، پەیامێکی گرنگە بەوەی میوانێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو ماڵەکەی خۆیەتی و سەردانەکەی بۆ تورکیا زۆر گرنگە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت: بە پێشوازیی کردن لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵەکەی خۆیان، سەرۆک کۆماری تورکیا و وەزیری دەرەوەش ویستیان ئەوە نیشان بدەن کە ئەوان لەبنمیچی یەک ماڵدان و لەو ماڵەدا بەیەکەوە کێشەکانی کوردانی باکوور و ڕۆژئاوا چارە دەکەن.

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل