لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد قاچاخچێتیی کەپتاگۆن کەمی کردووە
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1736339815_kurdistan24.jpg)
بازرگانیی به مادده‌ی هۆشبه‌ری كه‌پتاگۆن له عێراق، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئه‌سه‌د، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا كریستاڵی ئێرانی جێگه‌ی كه‌پتاگۆنی گرتۆته‌وه.
ساڵانێكه عێراق بۆته ناوه‌ندی دروستكردن و بازرگانیی به مادده هۆشبه‌ره‌كان؛ به‌هۆی فراوانی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و سووریا، ئه‌م بازرگانییه به‌رده‌وام له‌هه‌ڵكشاندایه. له عێراق چه‌ندین ناوه‌ندی دووباره‌شیاندنه‌وه و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ئالووده‌بووان كراونه‌ته‌وه. چالاكوانانیش ده‌ڵێن: "بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ كۆنترۆڵنه‌كردنی سنووره‌كانی عێراق و سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی شیاندنه‌وه‌ی ئالووده‌بووان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاندووه "15 بنكه‌ی دووباره شیاندنه‌وه‌یان بۆ ئالووده‌بوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له پارێزگاكان كراونه‌ته‌وه، ڕۆژانه چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌كرێن." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دراوه "له ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ئالووده‌بووی ماددەی هۆشبه‌ریان لەو ناوەندانە وەرگیراون، له‌وانەش 2957 کەسیان چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر شەش تۆن له مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوە و هه‌روه‌ها 14 هه‌زار بازرگان و به‌كارهێنه‌ری ماددەی هۆشبه‌ریش ده‌ستگیر كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ 144 تۆمه‌تبار و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رچووه و 434 كه‌سیش سزای به‌ندكردنی تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، چالاكوانان ئاشكرای ده‌كه‌ن، بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌وڵات بۆ كۆنترۆڵنه‌كردنی سنووری عێراق دێت له‌گه‌ڵ سووریا و ئێران، كه له‌وێوه كریستاڵ و كه‌پتاگۆن ده‌هێنرێنه عێراق. دەشلێن: "له‌گه‌ڵ ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕێژه‌ی هاوردەکردنی كه‌پتاگۆن كه‌م بووەته‌وه، به‌ڵام هێشتا كریستاڵ له سنووری ئێرانه‌وه بە قاچاخ دەهێنرێنە پارێزگاكانی باشووری عێراق."