پەرلەمانی لوبنان بۆ جارێکی دیکە نەیتوانی سەرۆکی وڵات هەڵبژێرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، پەرلەمانی لوبنان جارێکی دیکە نەیتوانی سەرۆکی وڵات هەڵبژێرێت کە جۆزیف عۆن کاندید بوو.
ئاژانسی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی ڕایگەیاند "پەرلەمانی لوبنان، دوای دوو کاتژمێر دواخستنی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک، بۆ جارێکی دیکە نەیتوانی سەرۆکی وڵات هەڵبژێرێت."
ژمارەیەک پەرلەمانتاری چاکسازیخواز ڕەتیان کردەوە پشتگیریی لە کاندیدکردنی فەرماندەی سوپا بکەن، هاوکات بزووتنەوەی ئەمەل بە سەرۆکایەتیی نەبیە بەڕی، ڕایگەیاند "لەگەڵ کۆ دەنگیدایە و هاوهەڵوێستی پەرلەمانتارانی حزبوڵلایە."
جۆزێف عۆن، کە کاندید بوو بۆ سەرۆکی لوبنان پێویستی بە دەنگی زیاتر لە دوو لەسەر سێی پەرلەمانە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک، بەڵام لە قۆناغی یەکەمدا توانی تەنیا 71 دەنگی بەدەست بهێنێت.
پەرلەمانی لوبنان دوای شکستهێنان لە هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات لە خولی یەکەمدا دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هەڵگرت و ڕاشیگەیاند، لە قۆناغی دووەمدا سەرۆکێکمان دەبێت بە زۆرینەی دەنگ.
لە 31ـی تشرینی یەکەمی 2022، خولی سەرۆکایەتیی، میشال عۆن، کۆتایی هات و زیاتر لە 800 ڕۆژە پۆستی سەرۆکی وڵات بە بەتاڵی ماوەتەوە.