مستەفا کازمی: پشت بەستن تەنیا بە نەوت شکستی کابینەکانی پێشووە
.
K24 - ھەولێر
مستەفا کازمی رایدەگەیەنێت، پشت بەستنی بودجە بە داهاتی نەوتەوە، بەڵگەن بۆ شکستی سیاسەتەکانی پێشووی عێراق.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی بەسەرکردنی وەزارەتی نەوت رایگەیاند، کەرتی نەوتی عێراق پێشکەوتووە و پێویستە رێچکە تەندروستی خۆی وەربگرێتەوە.
کازمی بە گرنگی زانی داهات نەوت بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە وڵات خەرج بکرێت. ئاماژەی بەوەشدا، کار بۆ دروستکردنی سندووقی وەبەرهێنان بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکات.
کازمی، رەخنەشی لە سیاسەتی پشت بەستن بودجە بە داهاتی نەوتەوە گرت و گوتی "پشتبەستنی 95% بودجەی گشتی وڵات بە داهاتی نەتەوە، بە مانای شکستی سیاسەتەکانی پێشوو دێن لە عێراق".