باربارا لیف: بە هەدەسەمان گوتووە دانوستان لەگەڵ دیمەشق بکات
باربارا لیف ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەکەی سەرپەرشتی دانووستانەکانی تورکیا و سووریا و هەسەدە دەکات.
باربارالیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کارووباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ئەوان داوایان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) کردووە دانووستان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا بکەن، ئەو دانووستانە لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان هەردوولا بەڕێوە بچێت.
باربارالیف ئاشکراشی کرد، ئەمەریکا بەچڕی دانووستان لەگەڵ تورکیا و هەسەدە و سووریا دەکات بۆ پاراستنی ئارامی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکەدا.
دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، باربارالیف ڕایگەیاند: ئەو بڕیارە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە.