سەدان عەمرەکاری کورد لە فڕۆکەخانەی بەغدا گیریان خواردووە

ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی دانیشتووی کەرکووک و سلێمانی و چەمچەماڵ کە ژمارەیان نزیکەی 300 کەس دەبێت، لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی گەشتکردنەوە ویستویانە لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بچنە سعوودییە و گەشتی عەمرە بکەن، بەڵام 3 ڕۆژە لە فڕۆکەخانەی بەغدا گیریان خواردووە و ڕێگەیان نادرێت گەشت بکەن.
یەکێک لەو هاووڵاتیانە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "پارەی تەواو و پاسپۆرت و هەموو پێداویستیەکمان ڕادەستی کۆمپانیاکە کردووە، بەڵام لە کاتی گەیشتنمان بە فڕۆکەخانەی بەغدا پێیان گوتووین تیکتی گەشتکردنتان نییە و ناتوانن سەفەر بکەن."
ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: "پەیوەندیمان بە کۆمپانیاکەوە کردووە، بەڵام هێشتا کێشەکەمانی چارە نەکردووە و ئێستا ئێمە لەیەکێک لە هۆتێلەکانی بەغدا ماوینەتەوە."