چارەنووسی کۆرۆنا نرخی نەوتی ناسەقامگیر کردووە

نرخی ئەمڕۆی نەوت

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی مەترسییەکان لەسەر دابەزینی خواست و زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمار کرد.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 11 سەنت دابەزیووە و لە 42 دۆلار و سێ سەنت ماوەتەوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش،  39 دۆلار و 69 سەنتە.

بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا چارەنووسی ڤایرۆسی کۆرۆنا نادیارە لە جیهان، نرخی نەوتیش بە ناسەقامگیریی ماوەتەوە، ئەمەش زیانی زۆری لەو وڵاتانە داوە کە پشت بە بەرهەمی نەوتیی دەبەستن.