دلیڤەری لەبری مۆبایل کلێنکس و کاغەزییان بۆ هاووڵاتییەک برد

پۆلیسی هەولێر
پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: هاووڵاتییەک لە شاری هەولێر لەڕێگەی لاپەڕەی ئۆنڵاینەوە فێڵی لێکراوە، لەبری ئەوەی مۆبایلی بۆ بنێرن، کۆمەڵێک کلێنکس و کاغەزیان بۆی ناردووە.

سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لە ڕێگەی پەیجی ئۆنڵاینەوە داوای پێنج مۆبایلی جۆری ئایفۆنی کردووە بە بڕی (پێنج هەزار دۆلار) و کۆی پارەکەشی ڕادەست کردووە، بەڵام لە کاتی وەرگرتنی داواکارییەکەی بە دیلیڤەری، لەجیاتی مۆبایل، کلێنکس و کۆمەڵێک کاغەزی بۆ هاتووە و فێڵی لێ کراوە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت: دوای سکاڵای هاووڵاتییەکە، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانیان لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی تۆمەتبار بەناوی (م أ م) بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.
داوای لە هاووڵاتیانیش کرد لە کاتی مامەڵە و کڕینی کاڵا و کەلوپەل بە شێوەی ئۆنڵاین هۆشیار بن، بۆ ئەوەی فێڵیان لێ نەکرێت.