ڕانیە.. سێ کلینیکی پێست و جوانکاری داخران

ڕانیە
ڕانیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: سێ کلینکی جوانکاری، بەهۆکاری ئەوەی پزیشکی تێدا نەبوون کارمەندەکان لێزەر و جوانکارییان بۆ هاووڵاتییان و چارەخوازان دەکرد داخران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە قەزای ڕانیە، سێ کلینیکی جوانکاری پێست بە چەند هۆکارێکی جیاواز پێبژاردنیان بۆ کرا و داخران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی ڕاپەڕین، ئاماژەی بەوە دا، ئەو کلینیکە جوانکارییانە پزیشکی لێ نەبووە و کارمەندی لێ بووە بۆ مەبەستی لێزەرلێدان و نەشتەگەری جوانکاری بۆ چارەخوازان.