شەیبانی: ڕێگە نادەین خاکی سووریا ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ تورکیا
وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا و شاندی یاوەری سەردانی تورکیایان کرد و لەلایەن سەرۆک کۆماری وڵاتەکە پێشوازییان لێ کرا، لە دوای دیدارەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا شەیبانی ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین خاکی وڵاتمان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ تورکیا.
چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی لە حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا و شاندی یاوەری سەردانی تورکیایان کرد و لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە پێشوازییان لێ کرا.
دوای دیدارەکە، شەیبانی لەگەڵ هاکان فیدان، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی ئەنجامدا و گوتی: ڕێگە نادەین خاکی سووریا ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ تورکیا.
لای خۆیەوە هاکان فیدان ڕایگەیاند، ئەنقەرە ئامادەیە پشتیوانیی لە ئیدارەی نوێی سووریا بکات لە بەڕێوەبردنی کەمپ و زیندانەکانی داعش لەو وڵاتە.

فیدان ئاماژەی بەوە دا، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەردەوام دەبن بۆ دڵنیابوون لە هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریا.
ئەم سەردانەی شەیبانی، یەکەم سەردانی فەرمییە بۆ تورکیا دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی سووریا.
سێشه‌ممه، 14ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه لە حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا له پلاتفۆرمی (ئێكس) به زمانی توركی بڵاوی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی سووریا به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
شه‌یبانی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، سبه‌ی چوارشه‌ممه، 15ـی كانوونی دووه‌می 2025، ده‌گه‌نه ئه‌نقه‌ره. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانیانه بۆ توركیا له دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
شه‌یبانی باسی له‌وه‌ش كردووه، توركیا له 14 ساڵی ڕابردوودا هه‌رگیز گه‌لی سووریای به ته‌نیا به‌جێ نه‌هێشت. هاوكات بڕیار وایه هه‌ردوو وه‌زیر له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆ ببنه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌یبانی بۆ توركیا له چوارچێوه‌ی گه‌شته دیپلۆماسییه‌كانیه‌تی بۆ وڵاتانی سعوودیه، قه‌ته‌ر، ئیمارات و ئوردن و به‌شداریكردنی له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمیی سه‌باره‌ت به سووریا كه له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردوو له ڕیازی پایته‌ختی سعوودیه به‌ڕێوه‌چوو.
