ماکرۆن: تورکیا یارییەکی زۆر مەترسیدار دەکات
هۆشداریی دەدات
K24- هەولێر:
ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هۆشداریی دەداتە تورکیا، یارییەکی زۆر مەترسیدار لە لیبیا دەکات و دەڵێت، هێرشکردنە سەر کەشتییەکی جەنگی فەرەنسا، لێدوانەکانی پێشتری دەسەلمێنێت کە ناتۆ مێشکی کردووە.
سەرۆکی فەرەنسا لە میانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ قەیس سەعیدی سەرۆکی تونس رایگەیاند، تورکیا یارییەکی زۆر مەترسیدار لە لیبیا دەکات و هەموو ئەو بەڵێنانە دەشکێنێت کە لە کۆنفرانسی بەرلین دابوونی.
دۆخی لیبیا بە مەترسیدار دەزانێت و دەڵێت دەبێت هەموو دەستێوەردانێکی دەرەکی و کاری ئەوانەی بەدوای جەنگەوەن کۆتایی پێبێت.
هەروەها، عەبدول فەتاح سیسی، سەرۆکی میسر هەڕەشەی هێرشکردنە سەر لیبیای کرد و پشتگیریی خۆی بۆ خەلیفە حەفتەر دووپاتکردەوە.
فەرەنسا و میسر پشتگیریی لە خەلیفە حەفتەر، فەرماندەیەکی سەربازیی لیبیا دەکەن کە دژی حکومەتی لیبیایە، تورکیاش بەردەوامە لە پشتگیرییکردنی حکومەتی لیبیا و دژیان وەستاوەتەوە.
لەبارەی قسەکانی سیسی، سوپای ئەو لیبیا رایگەیاند، میسر جەنگی دژیان راگەیاندووە. ئەمەش وایکرد، کۆمکاری عەرەبی بڕیاری کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بدات.
یاسن ئاکتای، جێگری بەڕێوەبەری کارەکانی ئاک پارتی دەڵێت، میسر ئەو توانایەی نییە هێرشبکاتە سەر لیبیا.
جیا لە فەرەنسا، هەریەک لە سعوودییە و ئیماراتیش، پشتگیریی لە خەلیفە حەفتەر دەکەن.
RT