عیمران سزای 14 ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا

دادگای دژە گەندەڵی پاکستان، ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی دووەمی 2025، بە هۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، بڕیاری زیندانی کردنی بۆ عیمران خان سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان و هاوسەرەکەی بوشرا بیبی دەرکرد.
ناسر جاڤید ڕانا، دادوەری دژە گەندەڵی پاکستان ڕایگەیاند، عیمران خان بۆ ماوەی 14 ساڵ و هاوسەرەکەشی بۆ حەوت ساڵ زیندانی دەکرێن."
دوای دەرچوونی بڕیاری زیندانی کردنی، عیمران خان گوتی: '' نە داوای ئازادکردن نە هیچ ڕێککەوتنێک دەکەم."
بزووتنەوەکەی ئینسافی پاکستان، کە سەرۆکەکەی عیمران خانی زیندانیکراوە ڕایانگەیاندووە، تانە لە بڕیارەکەی دادگا بۆ زیندانی کردنی عیمران خان دەدەن، ئەم بڕیارە بۆ دروستکردنی فشارە تا دەست کاری لە سیاسی هەڵگرێت.
عیمران خان لە ئابی 2023، لە سەر 200 دۆسیە لەلایەن حکوومەتی پاکستانەوە دەستگیر کراوە.