نرخی ئەمڕۆی نەوت
لێدوانێکی بەرپرسێكی ئەمەریکا یاری بە نرخی نەوت کرد
K24- هەولێر:
نرخی نەوت بەهۆی لێدوانێکی بەرپرسێکی ئەمەریکا ناجێگیر بووە و دابەزینێکی کەمی تۆمار کرد.
پیتەر ناڤارۆ، راوێژکاری بازرگانی کۆشکی سپی رایگەیاند، رێککەوتنی ئەمەریکا و چین کۆتایی هاتووە، هەرچەندە دواتر رایگەیاند، قسەکانی بە لاڕێدا براون، بەڵام ئەمە رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کرد.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە 43 دۆلار و یەک سەنتە، بە بەروارد بە دوێنێ حەوت سەنت کەمی کردووە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش 39 دۆلار و 76 سەنتە.
بەهۆی لێدوانەکانی ئەمەریکا دژی چین لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پەیوەندی ئەمەریکا و چین بۆ لاوازترین ئاست گۆڕاوە، بەوەی واشنتن، چین بەوە تۆمەتبار دەکات، روون نییە لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و زانیارییەکان دەشارێتەوە.