مونیرە قازی محەممەد دەستخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

مونیرە، کچی شەهید پێشەوا قازی محەممەد
مونیرە، کچی شەهید پێشەوا قازی محەممەد

کچی پێشەوا قازی محەممەد ڕایگەیاند: دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی دەکەم، کە مەبەستی لێی یەکخستن و کۆدەنگی نێو ماڵی کوردە لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان.

هەینی 17ـی کانوونی دووەمی 2025، مونیرە، کچی شەهید پێشەوا قازی محەممەد، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت.

هاوکات دەڵێت: دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و مەزوڵووم عەبدی دەکەم، کە مەبەست لێی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی نێو ماڵی کوردە لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان.

مونیرە قازی محەممەد، باسی لە خەون و ئاواتەکانی باوکی کرد و گوتی: "خەون و ئاواتەکانی باوکم لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەدی هاتن نزیک بووەتەوە".

لە کۆتاییدا پەیامەکەیدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ گشت دڵسۆزانی گەلی کورد خواست.