لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە سیدەکان دوو کەس کوژران و سێی دیکەش بریندارن
تاوەکو ئێستا ئاڵۆزییەکان کۆتاییان نەهاتووە

K24 - گوندی کەژەک
لە گوندی کەژەک سەر بە ناحیەی سیدەکان لە قەزای سۆران، لەنێوان دوو بنەماڵە شەڕ دروست بووە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان 24 شەڕەکە ئەمڕۆ (سێشەممە، 23-6-2020) لەنێوان دوو بنەماڵە بەهۆی کێشەی زەویوزار هەڵگیرساوە و بەردەوامە.
هێزێکی پۆلیسی سۆران بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە چووەتە گوندەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، پێشتر چەند کەس و لایەنێک هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیان داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.