ئەڵمانیا: پەنابەرانی سووریا بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان مافی پەنابەرییان لێ وەرناگرینەوە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت:" دەرفەت بدرێتە ئەو پەنابەرە سووریانەی لە ئەڵمانیا دەژین جارێکی دیکە سەردانی وڵاتەکەیان بکەن، بەبێ ئەوەی مافی پەنابەرێتی لەدەست بدەن.
نانسی فێزا، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند:" ئامانج لەو بڕیارە ئەوەیە، بۆ ئەوەی پەنابەرە سوورییەکان کاتێک بە سەردان دەگەڕێنەوە، بڕیاری مانەوەی یەکجاری بدەن لە سووریا.
هاوکات ئۆپۆزسیۆن لە ئەڵمانیا بڕیارەکە بە پێشێلکاریی یاسایی دەزانن، ئەمە لە کاتێکدایە لەدوای دەستپێکردنی شەڕی سووریا، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی سووری ڕوویان لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە، بەتایبەتیش ئەڵمانیا.