مامانێک بەتۆمەتی فرۆشتنی منداڵی تازە لەدایک بوو دەستگیر کرا
نرخی منداڵی کچ وکوڕ جیاوازە

یەکشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2025، هێزێکی ئەمنی مامانێکیان بە تۆمەتی فرۆشتنی منداڵ لە سەنتەری پارێزگای دیوانیە دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، "هێزێکی ئاسایشی نیشتمانی لە گەڕەکی حەزارە لە ناوەڕاستی پارێزگای دیوانیە "مامانێک"یان لەکاتی فرۆشتنی کچێکی تازە لەدایکبوو بە 7 ملیۆن دینار دەستگیر کرد، کە نرخی کوڕ گەیشتووەتە 10 ملیۆن دینار.
دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە عێراق زیادی کردووە، دوای ئەوەی دامەزراوە حکوومییەکان و ڕێکخراوەکان هۆشدارییان داوە لە تۆمارکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بەڕیژەیەکی بەرز، ئەمەش بەهۆی دۆخی جیاوازی هاووڵاتیانەوەیە.