سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ئیماراتەوە بۆ ئوردن

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ئیمارات و ئوردن
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ئیمارات و ئوردن

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە تەنها ڕۆژێکدا سەردانی ئیماراتی کرد و لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) و شانشینی ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن کۆبووەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەبوزەبی پایتەخت، لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراون.

دوای ئیمارات، یەکشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای شانشینەکە کۆبووەوە.