بەرپرسێکی جەهەپە بە هۆی پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگهێشتی دادگا کرا

دوای دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەکەیان؛ سەرۆکی بەشی لاوانی جەهەپە بە هۆی پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە؛ بانگهێشتی دادگا کرا.
دەستگیرکردنی ئەندام و بەرپرسانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە تورکیا بەردەوامە و لە نوێترین پێشهاتیشدا، جێم ئایدن، سەرۆکی بەشی لاوانی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی ئیستەنبووڵەوە بانگهێشت کرا و ئیفادەی لێ وەرگیرا.
میدیاکانی تورکیا هۆی بانگهێشتکردنی ئەو بەرپرسەی جەهەپەیان بۆ پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە ئاکن گورلەک، سەرۆکی داواکاریی گشتیی ئیستەنبووڵ؛ گەڕاندووەتەوە.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، رەزا ئاکپۆلات، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی بێشیکتاش لە ئیستەنبووڵ کە سەر بە جەهەپە بوو؛ دەستگیر کرا و لە کارەکەی دوورخرایەوە.
چاوەڕێ دەکرێت، سبەینێ سێشەممە، 21-01-2025، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ڕاگەیەندراوێک لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانی و بەرپرسەکەیان؛ بۆ ڕای گشتی بڵاو بکاتەوە.