بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

دووشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەندازیار کەمال مستەفا سەعید، بەڕێوبەری گشتیی شارەوانیەکانی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، بەناوی سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و سەرجەم فەرمانبەرانی شارەوانیەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتیمان هاوخەمی خۆمان دەرئەبڕین بە کۆچی دوایی بەڕێوبەری گشتیمان .